خوشكه میهره‌بانه‌كه‌م:
زۆر به‌ئازارو خه‌مبارم كه‌ئه‌تبینم له‌نێوان پیاواندا كارده‌كه‌یت, وه‌هۆى ئێش و ئازارم ئه‌وه‌یه كه‌تێكه‌ڵاوى ترسناكى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر ئایین و رِه‌وشتت..
په‌له مه‌كه له‌برِیاردان و بڵێى نه‌خێر وه‌ها نى یه‌و ئه‌وه‌ى ده‌یڵێیت زیاده‌رِه‌وى یه‌و به‌یه‌كجار پشت هه‌ڵكه‌ى و
گوێ نه‌ده‌ى به‌ئامۆژگارى یه‌كانم. بزانه كه‌به‌ڵگه‌م هه‌یه بۆ قسه‌كانم,و بیرت نه‌چێت كه‌هیچ په‌یوه‌ندى یه‌ك كۆمان ناكاته‌وه جگه له‌په‌یوه‌ندى موسڵمانێتى نه‌بێت,و هیچ سوودێكى دونیایى به‌ده‌ست ناهێنم له‌م ووشانه كه‌له‌م چه‌ند دێرِه‌دا رِێكى ده‌خه‌م, به‌ڵام بزانه كه‌له‌ناخى دڵمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و دێته‌ده‌ر وه‌كاتێكى زۆر ده‌بات له‌بیرو هه‌وڵ و ماندووبوونم, بۆیه داواكارم رِێز بۆ هه‌ڵوێستم دابنێى به‌رامبه‌رت, وه‌به‌باشى چه‌ند جارێك بیخوێنیته‌وه‌و بیرى لێ بكه‌یته‌وه, په‌ندو ئامۆژگارى و دڵسۆزى به‌دى ده‌كه‌یت له‌ئه‌نجامدا.
ئافره‌ت هه‌ستكراوه‌و سته‌ملێكراو ده‌بێت له‌تێكه‌ڵ بوونى به‌پیاوان جگه له‌مه‌حره‌مه‌كانى, چونكه تێرِوانینى پیاو بۆ ئافره‌ت هه‌مووى په‌رۆش بوون و تامه‌زرۆیى یه, وه‌هه‌ر پیاوێك بانگه‌شه‌ى جگه له‌مه بكات ئه‌وه رِاست ناڵێ, چونكه خواى گه‌وره مه‌یل و ئاره‌زوویه‌كى به‌هێزى دروست كردووه له‌پیاواندا بۆ ئافره‌ت وه‌هه‌روه‌ها مه‌یل و سستیشى له‌ئافره‌تاندا دروست كردووه به‌رامبه‌ر به‌پیاو له‌گه‌ڵ نه‌رم و نیانى و لاوازى, بۆیه هه‌ر نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌سنوورى شه‌رعدا نه‌بێت زۆر ترسناكه چونكه له‌م بارودۆخه‌دا شه‌یتان حه‌زو ویستى جنسى ده‌بزوێنێ وه‌زۆربه‌ى جار له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئافره‌ت زه‌ره‌رمه‌نده, چونكه له‌ده‌رئه‌نجامدا پیاوان قورسى كێشه‌كه‌یان ناكه‌وێته ئه‌ستۆ وه‌ك ئافره‌تان. وه‌هه‌ر ئافره‌ت گرفتار ده‌بێت به‌هۆى تێكه‌ڵاوى یه‌وه چونكه كۆتایى تێكه‌ڵاوى كارى داوێن پیسى (زینا)یه كه‌ده‌بێته هۆى له‌ده‌ستدانى شه‌ره‌ف و ئابرِووى ئافره‌ت پاشان به‌ڵاى سك پرِبوون و منداڵى بێ باوك و ناشه‌رعى له‌به‌رئه‌مه خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌و حه‌رامى كردووه, به‌ڵگه‌ش زۆره له‌وانه:







